بەشدار بووان دوای ڕێپێوانەکە لە هانە براڵوو جەم بوون ،تا پشوویە بدەن و گوێ بیست و بینەری ئەو بەرنامانە بن کە ئەو ڕێکخراوە ڕێکی خست بوون.
دوای وتاری کاک عبدالحکیم ،یەکێ لە ئەندامانای ڕێکخرواەی سڵامەت و واران سەبارەت بەکارامەبوونی ڕێپێوان لە سەر سڵامەتی لەش و دەروون ،چەن خەڵاتێ وەکو یادگاری پێشکەشی بەشدار بووان کار کۆتا بەشی ئەم بەرنامە لە گەڕانەوە بەرەو ماڵ جەم کردنی زبڵ و شەخڵانێ بوو کە بە هۆکارانی جۆراوجۆر لەو دەورو بەرا پەخش و پەڵابوبوونۆ.
جێ ئاماژە پێ کردنە ڕێکخراوەی سڵامەت و واران لە ساڵی 1396 بە فەرمی دەس بەکاربوەو لە بەشە جۆراو جۆرەکانی سڵامەتا چالاکێ ئەنوێنێ.
وەکویەکێ لە چالاکیەکانی ئەو ڕێکخراوە پێشنیاری شوێنی ئەم ڕێپێوانی ئەمڕۆ وەکو ڕێگەی سڵامەتی و پەسەن کردنی لە لایان فەرمانداری شاری پاوە ئەتوانین ئاماژەی پێ بکەین.
بەو هیوایەی کە بەزووترین کات ئەم پێشنیار و پەسەندە بڕواتە بەشی جێ‌بەجێ کردنەوە.
پەیوەندە گشتیەکانی جەماعەتی بانگەشە و چاکسازی پاوە
 یانزەی گوڵانی 1404 ڕۆجیاری